ڕێبه‌رانی 14 پارتی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی شیعه‌كان و سوننیه‌كان و كوردەكانی عێراق دەكه‌ن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری دوكان، كه ده‌كه‌وێته شاری سلێمانیه‌وە، كۆبونه‌وە تاوەكو باس له چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو بكرێت.
ڕێبه‌رانی كورد داوایان كردووە هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان له شاری دەوڵه‌مه‌ند به نه‌وتی كه‌ركوك له باكوری عێراق دوا بخرێت هه‌تاوەكو بارودۆخه‌كه له‌وێ ئاسایی دەكرێته‌وە. مانای ئاسایی بوونه‌وەش لای ئه‌وان گه‌ڕانه‌وە و قه‌رەبوو كردنه‌وەی ئه‌و كوردەكانه‌ی كه له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینی ڕووخاوەوە گوێزراونه‌ته‌وە.
بۆ زانیاری زیاتر كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه كه ڕاپۆرتێكه له لایه‌ن په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروەییه‌وە نێراوە.