فهرماندەی باڵای مارینزەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دەڵێت سه‌ربازە ئه‌مریكی و عێراقیه‌كان به كۆنتڕۆڵكردنهوەی فه‌للوجه پشتی یاخیبوانیان شكاندووە.
ژەنه‌ڕاڵ جۆن ساتڵهر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گوتی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه یانزدە ڕۆژییه‌ی فه‌للوجه بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی گرانكرد كه له چالاكیه‌كانی خۆیان به‌ردەوام بن. به‌ڵام گوتیشی فه‌للوجه هێشتا به ته‌واوەتی ئاسایش تیایدا سه‌قامگیر نه‌بووە و له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا مارینیكی ئه‌مریكی و سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوە.
سه‌ربازەكان له بینایهكهوە بۆ بینایه‌كی تر دەچن و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دەدۆزنهوە. له ماڵێكدا سه‌ربازەكان چه‌ندین وێنه‌و نامه‌یان دۆزییه‌وە كه باوەڕدەكرێت له ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئهلزهرقاوییهوە هاتبێت.
له هه‌مان كاتدا، گروپی له‌شكری ئه‌نسار ئه‌لسوننه ههڕەشهی هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووە كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك له عێراقدا به‌شداری دەكه‌ن و دەنگ دەدەن یاخود خۆیان به‌ربژار دەكه‌ن چونكه ئه‌وانه ئه‌مریكا پشتیوانیان دەكات.