له کاتێکدا که هێز‌ه‌کانی ئه‌مریکا و عێراق به‌رده‌وامن له شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ یاخیبوان‌دا، سێ ته‌قینه‌وه‌ی جودا له عێراقدا ڕوویداو‌ه‌و بۆته هۆی کوشتنی چور که‌س.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو که‌س له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له ده‌ره‌و‌ه‌ی بنکه‌یه‌کی پۆلیس له خۆرئاوای به‌غدا کوژراوه. له شاری که‌رکوکی باکوری عێراقیش دوو که‌سی سیڤیڵ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له به‌رده‌م بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئه‌مریکیدا کوژراون.
له شاری موسڵیش یاخیبوان به هاوه‌ن هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆفیسی فه‌رمانداری شاره‌که و له ئه‌نجامدا چوار پاسه‌وانی پارێزگاری شاره‌که بریندار بووه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، چه‌ندین کاری توند و تیژی له ناوچه‌ی سێگۆشه‌ی سووننیدا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندرابوو که بوونه هۆی کوشتنی زیاتر له 12 که‌س و له شاری به‌یجی له باکوری عێراقیش له ئه‌نجام کارێکی خۆکوژی‌دا 14 که‌س گیانی له ده‌ستدابوو. هه‌رو‌ه‌هاش له رومادی به‌هۆی شه‌ڕوپێکدادانه‌کان نۆ که‌س کوژراوه.