كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێن پێكدادانه‌كان له شاری موسڵی باكوری عێراق هێواش بۆته‌وە پاش ئه‌وەی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه به‌هێز و توندەكانی هێزەكانی هاوپه‌یمان بۆ گرتنه‌وەی بنكه‌كانی پۆلیس و بیناكانی حكومه‌ت دەستی پێكرد كه له هه‌فته‌ی ڕابوردودا له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە كۆنتڕۆڵ كرابۆوە.
كاربه‌دەستان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتویانه هێشتا چه‌ند گروپێكی چه‌كداری له شارەكه‌دا ماوەته‌وە, له كاتێكدا كه هێزەكانی هاوپه‌یمان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی سێهه‌م گه‌ورەترین شاری عێراق كاردەكه‌ن.
پێشتریش ئه‌مڕۆ هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق شوێنی یاخیبوانیان له‌فه‌للوجه بۆمباران كردووە تاوەكو ئه‌و چه‌كدارانه‌ش نه‌هێڵن كه له شارەكه‌دا ماونه‌ته‌وە دوای ئه‌وەی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه هێرشه‌كانی شاری فه‌للوجه دەستی پێكردووە.
له شارەكانی تری عێراقیشدا ناو به ناو هێرشی جودا جودا ڕوویداوە و چه‌ندین ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیل ڕوویداوە، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه و ژمارەی قوربانیه‌كان هێشتا نه‌زانراوە.