له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق، سه‌رهه‌ڵداوان هێرشێكی به هاوەنیان كردۆته سه‌ر خه‌ڵكی سیڤێڵی شارەكه و له ئه‌نجامدا بۆته هۆی كوشتنی یه‌كێك و برینداربوونی ژمارەیه‌كی تر.
هه‌روەها ئاژاوەگێڕان بۆری نه‌وتی نێوان كۆمپانیای نه‌وتی باكور و چاڵاوگه‌كانی به‌یجی نزیك كه‌ركوكیان سوتاندووە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.