وەزیری به‌رگری ڕووسیا دەڵێت كرێملن ئامادەیه چه‌ك به عێراق بفرۆشێت و یارمه‌تی كارمه‌ندانی له‌شكری بدات.
وەزیری به‌رگری سێرجێی ئیڤانۆڤ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مۆسكۆ به په‌یامنێرانی گوتووە ئه‌وان ئامادەن چه‌كی ڕووسی بۆ له‌شكری عێراقی دروست بكه‌ن.
به‌ڕێز ئیڤانۆڤ گوتوشیه‌تی ڕووسیا سه‌ربازە عێراقیه‌كان مه‌شق و ڕاهێنیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه نوێیانه پێدەكات ئه‌گه‌ر هاتوو له دەرەوەی عێراقدا به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت.
هه‌روەها گوتیشی ئه‌و چه‌كانه ته‌نها چه‌كی سوك دەبێت و فڕۆكه و موشه‌ك و زرێپۆش ناگرێته‌وە.
سه‌رۆكی ستونه له‌شكرییه‌كانی رووسیا یوری بالئیۆڤكسی دەڵێت فرۆشتنی چه‌ك به عێراق له لایه‌ن كۆماندەری ڕێكخراوی ناتۆ ژەنه‌ڕال جه‌یمس جۆنسه‌وە كراوە.
جێی باسه، مۆسكۆ له دژی شه‌ڕی عێراق بوو، به‌ڵام پشتگیری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوەدانكردنه‌وە و سه‌قامگیركردنی بارودۆخی عێراق دەكات.