خێزانی مارگه‌رێت حه‌سه‌ن كه كاربه‌دەستێكی خێرخوازی به‌ریتانیه دەڵێن ئه‌وان دەترسن له‌وەی كه فڕێنه‌ران له عێراق ئه‌ویان كوشتبێت.
ئۆفیسی كاروباری دەرەوەی به‌ریتانیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ماوەی ڕاگه‌یاندنێكدا گوتویانه كه‌سوكاری خانم حه‌سه‌ن دەڵێن چیتر هیوایان به‌وە نه‌ماوە كه ئه‌و دەژی و نه‌مردووە.
له به‌غدا، هاوسه‌ری خانم حه‌سه‌ن به په‌یامنێرانی گوتوە ئه‌و پێی گوتراوە كه‌وا وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆی هه‌یه و تیایدا نیشانی دەدات كه‌وان ئه‌م كاربه‌دەسته‌ی ڕێكخراوی خێراخوازی CARE International كه ته‌مه‌نی 59 ساڵه كوژراوە. كاربه‌دەستێكی به‌ریتانیش گوتویه‌تی ئه‌گه‌ریش هه‌یه ئه‌و ته‌یپه ڕاسته‌قینه بێت.
له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا، مارینزەكانی ئه‌مه‌ریكا له فه‌للوجه ته‌رمێكی شێوێنراوی ژنێكی ڕۆژئاواییان دۆزیوەته‌و‌ە، به‌ڵام تاوەكو ئێستا خاوەنی ئه‌و ته‌رمه ئاشكرا نه‌كراوە.
خانم حه‌سه‌ن له 19ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ڕابوردو له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا فڕێندرا.