سه‌رۆك بوش ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆندەڵیزا رایس ی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی نوێ هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆك بوش له ماوەی ڕاگه‌یاندنێكدا له كۆشكی سپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی خانم رایس كه‌سێكی زۆر باشه بۆ به‌ڕێوەچوونی گرفته‌كانی سیاسه‌تی دەرەوە له‌وانه شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم و كێشه‌ی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیه‌كان.
سه‌رۆك گوتیشی خانم رایس باوەڕێكی زۆری به به‌هاو دەسه‌ڵات و توانای ئازادی هه‌یه و هه‌ردەم پشتی به ڕاوێژەكانی ئه‌و و حوكمدانه‌كانی كردووە.
خانم رایس له ماوەی به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا سوپاسی سه‌رۆكی كرد و گوتی ئه‌و دەڕوانێته خواسته‌كانی و هیواكانی كارنامه‌كانی بۆ به‌ڕێوەچوونی كارەكانیان.
خانم رایس جێگه‌ی كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوە دەگرێته‌وە كه له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كشانه‌وەی خۆی له پۆسته‌ی ڕ‌اگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و بڕیارە پێویستی به ڕازیبوونی سیناتیش هه‌یه.
به‌ڕێز بوش هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ستیڤن هادڵی جێگری خانم رایسی كردە ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی.