فه‌رەنسا دەڵێت دۆسیه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی یاسر عه‌رەفات دەداته دەستی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵام هۆی كۆچی دوایی بۆ كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینی ئاشكرا ناكرێت كه داوای زانیاری زیاتریان كردبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پاریس، وەزیری دەرەوەی فه‌رەنسی میشێل بارنیه‌ر گوتویه‌تی به پێی یاسای فه‌رەنسی ته‌نها ئه‌ندامانی یه‌كه‌مینی خێزان دەتوانن ئه‌و زانیاریانه‌یان دەستبكه‌وێت.
به‌رێز عه‌رەفات له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك پاریس كۆچی دوایی كرد پاش ئه‌وەی تووشی خوێنڕێژی دەماغ بوو.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، ڕێبه‌ری كاتی فه‌له‌ستینیه‌كان مه‌حمود عه‌باس داوای ڕاپۆرتی پزیشكی ته‌واوی به‌ڕیز عه‌رەفاتی كردبوو. مه‌به‌ستیشی له داواكردنی ئه‌و ڕاپۆرته به‌هۆی ئه‌و قسه‌وباسانه‌یه كه له ناو عه‌رەبه‌كاندا بڵاوبۆته‌وە كه گوایا عه‌رەفات له لایه‌ن ئیسرائیله‌وە دەرمانخوارد كراوە.
كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینیش دەڵێن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ژەهراویكردنه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان نیه.