كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا كۆڵن پاوەڵ وازی له كار هێناوە.
سه‌رچاوەكان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش دەڵێن به‌ڕێز پاوەڵ له ڕۆژی هه‌ینیدا كشانه‌وەی له كارەكه‌ی به سه‌رۆك بوش ڕاگه‌یاندووە.
كاربه‌دەستانی وەزارەتی دەرەوە دەڵێن به‌ڕێز پاوەڵ به كارمه‌ندەكانی گوتوە هه‌تاوەكو سه‌رۆك كه‌سێكی تر بۆ جێگه‌كه‌ی ئه‌و دیاریدەكات له سه‌ر كاری خۆی دەمێنێته‌وە.
به‌ڕێز پاوەڵ كه ته‌مه‌نی 67 ساڵه چاوەڕێكرابوو كه پێش ئه‌وەی سه‌رۆك بوش دەستبكات به خولی دووەمی سه‌رۆكایه‌تی له مانگی یه‌كی داهاتودا واز له كارەكه‌ی بهێنێت. پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، كه به‌ڕێز پاوەڵ و وەزیری به‌رگری به‌ڕێز دۆناڵد ڕامسڤڵد له سه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی تایبه‌ت به جه‌نگی عێراق ناكۆكیان هه‌بووە.
له هه‌مان كاتدا، میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ڕادەگه‌یه‌نن كه‌وا سێ ئه‌ندامی تری كابنه‌تی بوش‌یش واز له كاردەهێنن، له‌وانه سپێنسه‌ر ئه‌براهامی وەزیری ووزە و ڕاد په‌یج ی وەزیری په‌روەردە و ئان ڤه‌ینمانی وەزیری كشتوكاڵ.
له هه‌فته‌ی ڕابوردوشدا وەزیری داد جۆن ئاشكرافت و وەزیری بازرگانی دۆن ئیفانس وازیان له كارەكانیان هێنا.