كۆماندەری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق دەڵێت پاش چه‌ند ڕۆژێك له شه‌ڕی شاری فه‌للوجه و كوشتنی 38 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و 1،200 یاخیبوو. هێشتاش چه‌ند گروپێكی چه‌كداری كه‌می سه‌ر به یاخیبوان له ناوچه‌كه‌دا ماون و توند و تیژی به ناوچه‌كانی تری عێراقیشدا بڵاوبۆته‌وە.
په‌یامنێران له فه‌للوجه دەڵێن له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەستیكردۆته‌وە به هێرشه ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر شارەكه و هێزەكانی پیادەش به هاوەن و تۆپ نیشانه گومانلێكراوەكانی سه‌رهه‌ڵداوان بۆمباران دەكه‌ن.
كاربه‌دەستانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێن هێزەكانی هاوپه‌یمان تونێلێكیان دۆزیوەته‌وە كه به ژێر بیناكانی فه‌للوجه‌دا تێدەپه‌ڕێت. سه‌ربازەكانی ئه‌مه‌ریكاش به ناو شارەكه‌دا تێدەپه‌ڕن و یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه دەدەن كه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری پزیشكی هه‌یه. ڕێكخراوی مانگی سوری نێونه‌ته‌وەییش دەڵێت سیڤیڵیه‌كانیش كه‌وتونه‌ته داوی شه‌ڕی فه‌للوجه و پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییان به یارمه‌تی هه‌یه. كاروانێكی فریاكه‌وتنی ته‌نگه‌تاویش نێراوە بۆ فه‌للوجه و به‌ڵام نه‌یتوانیوە بچێته شارەكه‌وە.
له لایه‌كی ترەوە له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، یاخیبوان له مزگه‌وتێكی شاری به‌عقوبه هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیسی عێراقی. هه‌روەهاش بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پۆلیسی عێراقی له نزیك شاری بوهریز هێرشیان كراوەته سه‌ر و كۆمه‌ڵێك چه‌كداریش هێرشیان په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پۆلیس و بنكه‌ی سه‌رەكی گاردی نیشتمانی عێراقیان له سومه‌یرە داوە كه له ئه‌نجامدا بۆته هۆی كوشتنی حه‌وت ئه‌فسه‌ری عێراقی.
له شاری موسڵیش له ماوەی چه‌ند ڕۆژی ڕابوردودا، پێكدادان له نێوان یاخیبوان هێزەكانی پۆلیسدا ڕوویداوە و یاخیبوانیش ماڵی فه‌رمانداری شارەكه‌یان گڕ تێبه‌رداوە.
له به‌غدای پایته‌ختیش كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی پۆڵۆنیا و موشه‌ك و هاوەنیان گرتۆته به‌ر هۆتێله‌كانی ناوەندی پایته‌خت.