Accessibility links

سه‌‌رۆك بوش ستایشی هێزه‌‌كانی عیراق و ئه‌‌مریكی له فه‌‌للوجه ده‌‌كات - 2004-11-13


سه‌‌رۆك بوش ده‌ڵێت عیراقێكی ئازاد و دیموكرات گورزه‌‌یه‌‌كی كوشنده ده‌‌بێت بۆ تیرۆرزم و هانی ریفۆرم ده‌‌دات له سه‌‌رانسه‌‌ری رۆژهه‌‌لاتی ناوه‌‌راست. له ووتاری حه‌‌فتیانه‌‌ی رادیۆیی ئه‌‌مرۆ شه‌‌ممه سه‌‌رۆك بوش ووتی هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی و عیراقی به‌‌ره‌‌وپێشچونێكی به‌‌رچاویان له شاری فه للوجه كردووه. سه‌‌رۆك ووتی هێزه‌‌كان قانون بۆ شاره‌‌كه ده‌‌گه‌‌رێننه‌‌وه و مزگه‌‌وته‌‌كان له چه‌‌ك و ته‌‌قه‌‌مه‌‌نی پاك ده‌‌كه‌‌نه‌‌وه. سه‌‌رۆك په‌‌سنی سه‌‌ربازه‌‌كانی عیراقی كرد كه شان به شانی هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی شه‌‌ر ده‌‌كه‌‌ن و پلانی حكومه‌‌تی عیراقی له كۆتایی ساڵی دوو هه‌‌زار و پێنج دوو سه‌‌د هه‌‌زار ئه‌‌ندامی پاراستنی ده‌‌بێت. به‌‌رێز بوش ووتی پشتیوانی جیهانی بۆ هه‌‌لبژاردنه‌كانی عیراق زۆر گرنگه.

XS
SM
MD
LG