Accessibility links

نه‌خۆشخانه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌ڵمانیا خۆیان بۆ برینداری زیاتری له‌ عێراق ئامادە دەكه‌ن - 2004-11-12


نه‌خۆشخانه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌ڵمانیا ژمارەی جێگاكانیان زیاد دەكه‌ن و خۆیان بۆ برینداری زیاتری له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ئامادە دەكه‌ن.

قسه‌كه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ له لاندستول دەڵێت له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا نزیكه‌ی 100 برینداریان پێگه‌یشتووە. دەڵێت هه‌ر له‌ دوای دەستپێكردنی شه‌ڕی فه‌للوجه‌وە كار له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا زیادی كردووە.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ریش دەڵێت له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌وە نزیكه‌ی 125 بریندار گه‌یه‌ندراوەته‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ له‌شكرییه‌وە.

XS
SM
MD
LG