دەسه‌ڵاتداران له میسر خۆیان بۆ پرسه‌ی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان یاسر عه‌رەفات ئامادە دەكه‌ن كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوە دەچێت.
پێشبینی دەكرێت، سه‌ركردەو كاربه‌دەستان له سه‌رانسه‌ری ووڵاتانی جیهانه‌وە ئامادەی مه‌راسیمی پرسه‌ی به‌ڕێز عه‌رەفات بن له قاهیرە و له پاشدا ته‌رمه‌كه‌ی له كه‌ناری خۆرئاوا له ڕامه‌ڵڵا.
چه‌ند سه‌عاتێك پاش كۆچی دوایی به‌ڕێز عه‌رەفات ته‌رمه‌كه‌ی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گه‌یشته قاهیرە.