باوەڕ دەكرێت یاسر عه‌رەفات پارەیه‌كی زۆری له‌ژێر دەستدا هه‌بووبێت. ئه‌و پارەیه‌ش به سه‌دەها ملیۆن بۆ ملیارەها دۆلار خه‌مڵێنراوە كه به‌شی زۆریان له بانكه‌كانی جیهانیدا دانراون یاخود به شێوەی سه‌هم هه‌ڵیگرتوون.
واپێدەچێت ته‌نها عه‌رەفات خۆی بزانێت شوێنی ئه‌و پارانه كوێیه و چۆن دەتوانرێت دەست به‌و پارانه‌دا بگه‌یه‌نرێت.
بۆ ماوەیه‌كی زۆریش به‌ڕێز عه‌رەفات چاودێری ملیارەها دۆلاری كردووە كه ووڵاتانی جیهانی به یارمه‌تی داویانه به دەسه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی.
له ساڵی 2003 دا، سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وەیی ڕایگه‌یاند كه‌وا نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار له پارەی فه‌له‌ستینیه‌كان دیار نه‌ماوە.
به هه‌ر حاڵ له سه‌رەتای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، نه‌بیل شه‌عه‌تی وەزیری دەرەوەی فه‌له‌ستینی گوتی ئه‌وەی ئه‌و ئاگادارە به‌ڕێز عه‌رەفات هه‌رگیز پارەی له حیسابێكه‌وە بۆ حسابێكی تری نه‌گواستۆته‌وە به بێ ئه‌وەی یه‌كێكی تر له دەسه‌ڵاتدارانی فه‌له‌ستینی ئاگادار نه‌كاته‌وە.