كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینی دەڵێن یاسر عه‌رەفات له دوا ساته‌كانی ژیانیدایه پاش ئه‌وەی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فه‌رەنسی گورچیله و جگه‌ری وەستاوە.
نه‌بیل شه‌عه‌ت ی وەزیری دەرەوەی فه‌له‌ستین دەڵێت هێشتا دڵ و سیه‌كانی عه‌رەفات كار دەكه‌ن و دەڵێت زۆر گرانه بۆ ئه‌وەی بزانین له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا چی ڕوودەدات.
به‌ڕێز شه‌عه‌ت له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی پرسه‌ی ڕەسمی به‌ڕێز عه‌رەفات له قاهیرە به‌ڕێوە دەچێت و پاشان له ڕامه‌ڵڵا كه‌ناری خۆرئاوا لاشه‌كه‌ی به خاك دەسپێردرێت.
له هه‌مان كاتدا، سه‌رۆك بوش دەڵێت بواری گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی فه‌له‌ستینی هه‌یه و دەڵێت ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا به خۆشحاڵیه‌وە ئامادەیه یارمه‌تی فه‌له‌ستینیه‌كان بدات تاوەكو ووڵاتی خۆیان هه‌بێت و به ئاشتی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بژین.