پێشبینی دەكرێت، كۆڵن پاوەڵی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له درەنگانێكی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ كاربه‌دەستانی ئێرانی‌دا كۆببێته‌وە و ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌یان له ڕێگه‌ی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وەیی تایبه‌ت به پشتگیریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەبێت كه ووڵاتی میسر میوانداری دەكات.
جێی باسه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ ماوەی 25 ساڵه هیچ جۆرە په‌یوەندییه‌كی دیپلۆماتی ڕەسمی له نێوانیاندا نه‌بووە هه‌رچه‌ندێكه جارجار له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌هۆی گه‌لێك مه‌سه‌له‌ی هاوبه‌شی وەك ئه‌فغانستان په‌یوەندی سیاسیان له نێواندا هه‌بووە.
به‌ڕێز پاوەڵ گوتی ئه‌و باوەڕدەكات كاربه‌دەستانی ئێرانی ئامادەی كۆنگرەكه‌ی 22 ی ئه‌م مانگی یانزدەیه ببن كه تایبه‌ته به عێراق و له هاوینه‌هه‌واری شه‌رەم ئه‌لشێخ له میسر به‌ڕێوە دەچێت و تیایدا دراوسێكانی عێراق و گروپی هه‌شت ووڵاتی پیشه‌سازی و چینیش ئامادەی دەبن.
به‌ڕێز پاوەڵ گوتیشی له‌به‌ر ئه‌وەی هه‌موو لایه‌نه‌كان له هه‌مان كۆنگرەدا دەبن ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌مواندا و به ئێرانیه‌كانیشه‌وە قسه دەكه‌م و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ سورییه‌كانیشدا، هه‌روەكو چۆن له ڕابوردودا و له كۆبونه‌وە فرە لایه‌نكانی دیكه‌دا كردوومانه. به‌ڵام تاوەكو ئێستا پلان بۆ هیچ كۆبونه‌وەیه‌كی تایبه‌ت دانه‌نراوە و له‌به‌رئه‌وە كارنامه‌مان بۆ هیچ ووتوێژێك نیه.