كاربه‌دەستێكی فه‌له‌ستینی بۆ جارێكی تر له پاریس ڕەتی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كردەوە كه گوایا یاسر عه‌رەفات ئه‌و دەزگا پزیشكیانه‌ی لێناكرێته‌وە كه‌بۆ مانه‌وەی له ژیاندا گرنگن.
له ماوەی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی فرانس ئینفۆ دا ڕایانگه‌یاندووە كه مه‌لایه‌كی گه‌ورەی موسوڵمانان له پاریسه‌و باوەڕدەكرێت له كاتێكدا ئه‌گه‌ر عه‌رەفات كۆچی دوایی بكات ئه‌وا ئه‌و له‌سه‌ری دەبێت.
له‌یلا شاهید كه ئه‌ندامێكی شاندی فه‌له‌ستینیه‌كانه بۆ فه‌رەنسا و دەڵێت یاسر عه‌رەفات له دەستی خودایه، به‌ڵام نكۆڵی له‌وەش دەكات كه ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینی پێشووی ته‌مه‌ن 75 ساڵ گیانی له دەستدابێت.
خانم شاهید دەڵێت پزیشكه فه‌رەنسیه‌كان چی له توانایاندا بێت بۆ ڕزگاركردنی ژیانی عه‌رەفات دەیكه‌ن و گوتی دەبێت بوەستین و چاوەڕێی چارەنوسی یاسر عه‌رەفات بكه‌ین. هه‌روەها گوتیشی مه‌لای گه‌ورەی موسوڵمان شێخ ئه‌لته‌میمی له پاریسه هه‌روەكو چۆن له لای جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كانیش كاتێك كه كه‌سێكی نه‌خۆشی به‌رە و گیان له دەستچوون پیاوێكی ئاینی لای ئامادەیه.
له لایه‌كی تریشه‌وە، هه‌ندێ ڕاپۆرتی دیكه بڵاوبۆته‌وە دەربارەی ئه‌وەی كه ئه‌و خۆێن به‌ربوونه‌ی مێشك و دەماغی به‌ڕێز عه‌رەفات مانای وایه له ماوەی چه‌ند سه‌عاتێكدا گیانی له دەستدەدات.
له هه‌مان كاتدا، كاربه‌دەستانی فه‌له‌ستینی خۆیان بۆ مه‌راسیمی پرسه‌ی عه‌رەفات له قاهیرە و ناشتنی له كه‌ناری خۆرئاوای ڕامه‌اڵڵه ئامادە دەكه‌ن پاش ئه‌وەی له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی‌دا ڕێكه‌وتن.