ئێران ڕایگه‌یاند كه هه‌نوكه ئامادەیه ژمارەیه‌كی زۆری موشه‌كی باڵستیكی شه‌هاب 3 ی مه‌ودا ناوەندی به‌رهه‌م بهێنێت كه شیكه‌رەوان دەڵێن توانای هاویشتنی بۆ ئیسرائیل و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كه‌نداوی فارسی‌دا هه‌یه.
ئاژانسه‌كانی میدیای ئه‌و ووڵاته له‌سه‌ر زاری عه‌لی شامخانی وەزیری به‌رگری بڵاویان كردووە كه ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی ژمارەیه‌كی زۆری ئه‌و موشه‌كانه‌ی هه‌یه به ڕادەی به‌رهه‌مهێنانی جۆری ئۆتۆمبیلی په‌یكان له‌و ووڵاتانه كه دەیه‌ها ساڵه ژمارەیه‌كی ئێجگار زۆری لێ به‌رهه‌م دەهێنرێت.
مانگی ڕابوردوو، ئێران گوتی كه مه‌ودای موشه‌كی شه‌هاب 3 زیاد كردووە كه توانای هاویشتنی بۆ چه‌ند هه‌رێمێكی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا دەبێت.
له لایه‌كی ترەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران نكۆڵی كردووە له‌وەی كه ئێران موشه‌كی مه‌ودا دوور هاوێژی به‌رهه‌مهێنابێت و ئێرانیش سوورە له‌سه‌ر ئه‌وەی ئه‌و موشه‌كانه به ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له ووڵاته به‌رهه‌می هێناوە.