له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سه‌رۆك بوش سه‌ردانی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كانی كرد كه له شه‌ڕی عێراقدا بریندار بوون.
بڕیار وایه، خاتوو لۆرا بوش هاوسه‌ری سه‌رۆكیش به‌شداری له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بكات.
سه‌ردانی به‌ڕێز بوش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی له‌شكری واشنتۆن واڵته‌ر ریید له كاتێكدا هاتووە كه هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌وڵئه‌دەن كۆنترۆڵی شاری فه‌للوجه‌ی حه‌شارگه‌ی ئاژاوە گێڕانی خۆرئاوای به‌غدا به دەسته‌وە بگرن.
جێی باسه، ژمارەی زیان پێگه‌یشتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رەتای داگیركردنی عێراقه‌وە له 2003 ەوە هه‌زار و سه‌د و سی سه‌رباز گیانیان له دەستداوە و زیاتر له 8000 سه‌ربازیش بریندار بووە.