مه‌لا موسوڵمانه سوننیه ئاینزاكانی عێراق داوایان له خه‌ڵكی كردووە به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رانسه‌ری ووڵاتدا نه‌كه‌ن كه بڕیارە له مانگی یه‌كدا به‌ڕێوە بچێت.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، حارت ئه‌لزاری لێپرسراوی ڕێكخراوی زانایانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه به‌شدار نه‌بوون له هه‌ڵبژاردن وەك ناڕەزایی دەربڕینێكه له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كانی كه له دژ حه‌شارگه‌ی یاخیبوانی فه‌للوجه ئه‌نجام دەدرێن.
ئه‌و ڕێكخراوە له‌وەو پێش هه‌ڕەشه‌ی به‌شدار نه‌بوونی له خه‌ڵكی كردبوو ئه‌گه‌ر هاتوو هێزەكانی فرە لایه‌ن په‌لاماری فه‌للوجه بدەن.
هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، پارتێكی سیاسی سه‌رەكی موسوڵمانه سوننیه ئاینزاكانی كه له حكومه‌تی كاتیه‌كه‌دا به‌شداری دەكه‌ن، دەست له كار كشانه‌وەیان ڕاگه‌یاند به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر شاری فه‌للوجه، به‌ڵام تا ئێستا كاریگه‌رێتی پاشه‌كشێ كردنیان له‌سه‌ر حكومه‌ته كاتیه‌كه ڕوون نه‌بۆته‌وە.
جێی به بیر هێنانه‌وەیه كه ماوەی حه‌وت مانگه فه‌للوجه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە كۆنتڕۆڵ كراوە كه به ناوجه‌رگه‌ی ئاژاوەكانی عێراق له قه‌ڵه‌م دەدرێت.