سه‌رۆك وەزیری كاتی عێراقی داوای له یاخیبوانی شاری فه‌للوجه دەكرد چه‌كه‌كانیان دابنێن له كاتێكدا سه‌ربازە عێراقی و ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ناوەندی شارەكه نزیك دەبنه‌وە.
تاهیر نه‌قیبی دەمڕاستی ئه‌یاد عه‌للاوی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتویه‌تی شیانی چارەسه‌رێكی سیاسی هه‌یه، هه‌رچه‌ندێكیشه كه ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییه‌كانیش دەستیان پێكردووە.
سه‌رباری ئه‌و داوایه‌ش، فشار له‌سه‌ر یاخیبوان كه‌می نه‌كردۆته‌وە له كاتێكدا كه به هه‌زارەها سه‌ربازی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی له دووەم ڕۆژی هێرشه‌كانیاندا به‌رەو ناوەندی شارەكه دەڕۆن.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت شه‌ش سه‌ربازی هێزی فرە لایه‌نی نێونه‌ته‌وەیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له فه‌للوجه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كوژراوە.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌شكرییانه‌ش به مه‌به‌ستی پاكردنه‌وەی شارەكه‌یه له یاخیبوان و تیرۆرستانی بیانی كه شوێنی حه‌شارگه‌كانیان له فه‌للوجه‌یه و هه‌روەها گه‌ڕانه‌وەی یاسا و ڕێكخستن بۆ شارەكه له پێش سازدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتوو له عێراق.