یاخیبوان له نزیك شاری به‌عقوبه له باكوری به‌غدا هێرشیان كردۆته سه‌ر دوو بنكه‌ی پۆلیس و كاربه‌دەستانی ناوخۆ و دەڵین به لایه‌نی كه‌مه‌وە 14 كه‌س كوژراوە و ژمارەیه‌كی تریش له ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه‌كان بریندار بوون و به لایه‌نی كه‌مه‌وە 4 هێرشبه‌ریش كوژراوە.
له به‌غداش به لایه‌نی كه‌مه‌وە چوار ته‌قینه‌وەی به‌هێز ناوچه‌ی سه‌وزی هه‌ژاندووە، به‌ڵام دەستبه‌جێ هیچ ڕاپۆرتێك دەربارەی ژمارەی قوربانیه‌كان نه‌دراوە.
له لایه‌كی تریشه‌وە، به‌یاننامه‌یه‌ك له ئۆفیسی سه‌رۆك وەزیری عێراقی ئه‌یاد عه‌للاویه‌وە ڕاگه‌یه‌ندراوە و دەڵێت هاتوچۆكردن به شه‌و له به‌غدا و ناوچه‌كانی دەوروبه‌ری له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وە قه‌دەغه‌یه و بۆ ماوەیه‌كی دیارینه‌كراویش به‌ردەوام دەبێت.