سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكی و عێراقیه‌كان له دووەم ڕۆژی ئۆپه‌راسیۆنی هێرشه له‌شكریه‌كاندا به‌رەو قوڵایی شاری فه‌للوجه ڕۆیشتون تاوەكو دەستگرنه‌وە به‌سه‌ر ئه‌و شارەی كه له لایه‌ن یاخیبوانه‌وە كۆنتڕۆڵ دەكرێت.
كاربه‌دەستانی باڵای عێراقیش دەڵێن هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شارەكه به پێی ئه‌و پلانانه‌یه كه بۆی دانرابوون. له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان و عێراقیه‌كان دەستیان كردووە به چوون به‌رەو ئه‌و ناوچانه‌ی كه یاخیبوان به شێوەیه‌كی فراوان خۆیان تیادا دامه‌زراندووە.
ئه‌و په‌یامنێرانه‌ش كه له‌گه‌ڵ سه‌دەها ما‌رینزی له‌شكری ئه‌مه‌ریكیدا دێن و دەچن دەڵین مارینزە ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌رەو گه‌ڕەكی جۆلان ڕۆیشتون و له‌وێ پاش شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورس دەستیان گرتووە به سه‌ر بنكه‌یه‌كی گرنگی شه‌مه‌ندەفه‌ردا.
دانیشتوانی فه‌للوجه‌ش دەڵێن له ئاسمان و له زەوییه‌وە به به‌ردەوامی هێرش دەكرێته سه‌ر شارەكه و له چه‌ند جێگه‌یه‌كی جودادا دوكه‌ڵ و ئاگر به‌رزبۆته‌وە.
كاربه‌دەستانی نه‌خۆشخانه‌ش د‌ڵێن 12 كه‌س له ماوەی ڕووداوەكانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا كوژراوە.
دۆناڵد ڕامسڤڵدی وەزیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش دەڵێت ئه‌و باوەڕ ناكات ژمارەیه‌كی زۆری قوربانی سیڤیڵ له ماوەی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا بكه‌وێته‌وە. كاربه‌دەستانی ئه‌مه‌ریكی دەڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وە نیوەی دانیشتوانی شارەكه ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووە و به‌ڵام به لایه‌نی زۆرەوە سه‌د هه‌زار كه‌سی تیادا ماوە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا سروە عه‌بدولواحد له شاری به‌غداوە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.