Accessibility links

جۆن نیگرۆپۆنتی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی دا كۆبۆته‌وە - 2004-11-08


جۆن نیگرۆپۆنتی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی شاری قه‌ڵاچوالانی كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی و كاربه‌دەستانی تری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا كۆبۆته‌وە.

دەربارەی ئه‌و كۆبونه‌وەیه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گوتی له‌ ماوەی ئه‌و كۆبونه‌وەیه‌دا باس له‌ بارودۆخی ئێستای عێراق به‌ گشتی و كوردستان به‌ تایبه‌تی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوە.

له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری به‌شی كوردی دەنگی ئه‌مه‌ریكا له‌تیف نێروەیی له شاری سلێمانی كوردستانی عێراقه‌وە ڕاپۆرتێكی بۆ ناردوین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.

XS
SM
MD
LG