موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ووزەی ناوەكی نێونه‌ته‌وەیی هۆشداری جیهان دەدات و دەڵێت ڕووبه‌رووی مه‌ترسی تیرۆرزمی ناوەكی دەبینه‌وە و بازاڕی ڕەشیش بۆ بازرگانی كه‌رەسته‌ی ڕادیۆ ئاكتیڤ به‌رەو زیادی دەڕوات.
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی دەڵێت جیهان له پێشبڕكێدایه له‌گه‌ڵ كات تاوەكو بڵاوبونه‌وەی كه‌رەسته‌ی ناوەكی كۆنتڕۆڵ بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ماوەی كۆبونه‌وەیه‌كی ئاسایشی نێونه‌ته‌وەییدا له سدنی ئه‌لبه‌رادعی گوتی هه‌نگاونان بۆ ڕێگه گرتن له بوونی بارودۆخێكی ته‌نگه‌تاوی ووزەی ناوبكی پێویسته و چاودێریكردنێكی زیاتر له هه‌موو جێگه‌یه‌ك و ته‌نانه‌ت له ئاسیاش پێویسته.
ئه‌مه مه‌ترسیه‌كه دەكرێت له هه‌موو شوێنێكدا هه‌بێت. ئێمه نابێت بوەستین له‌سه‌ر ئه‌وەی كه هێرشی تری وەك یانزدەی سه‌پته‌مبه‌ر یاخود ئه‌وەی وەك چێرنۆبڵ ڕووبدات تاوەكو كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وەیی كارێك بكات .
به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی له درێژەی قسه‌كانیدا گوتی سه‌بارەت به كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوەكی ئێران له پاریس گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به ئاڕاسته‌یه‌كی ڕاستدا.
به‌ریتانیا و فه‌رەنسا و ئه‌ڵمانیا نزیكیش بونه‌ته‌وە له ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنێكی بازرگانی تاوەكو چاودێری تاران بكه‌ن له ڕاگرتنی هه‌وڵه‌كانی بۆ چڕكردنه‌وەی یۆرانیۆم كه دەتوانرێت بۆ دروستكردنی بۆمب به‌كاربهێنرێت.