Accessibility links

كاربه‌دەستانی باڵای فه‌له‌ستینی به‌رەو پاریس به‌ڕێكه‌وتوون  - 2004-11-08


كاربه‌دەستانی باڵای فه‌له‌ستینی به‌رەو پاریس به‌ڕێكه‌وتوون تاوەكو ڕاوێژ به‌‌ پزیشكه‌كانی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان یاسر عه‌رەفات بكات.

ئه‌و شاندە سێ كه‌سیه‌ له‌ سه‌رۆك وەزیر ئه‌حمه‌د قورەیع و مه‌حمود عه‌باس و وەزیری دەرەوەی فه‌له‌ستینی نه‌بیل شه‌عت له‌ ڕامه‌ڵاوە به‌رەو ئوردون به‌ڕێكه‌وتوون و له‌وێوە به‌رەو پاریس دەڕۆن.

پێشتر گه‌شته‌كه‌یان دواخستبوو پاش ئه‌وەی خێزانی به‌ڕێز عه‌رەفات خانم سوها له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنێكی عه‌رەبی سه‌ردانی ئه‌و شاندەیه‌ی ڕەت كرۆته‌وە و گوتویه‌تی ئه‌وان هه‌وڵی جێگرتنه‌وەی ڕۆلی سه‌ركردەی فه‌له‌ستینیه‌كان دەدەن.

به‌ڕێز عه‌رەفات له‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا نێرایه‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری پاریس و له‌و كاته‌وە بارودۆخی ته‌ندروستی به‌رەو خراپی ڕۆیشتووە. له‌و كاته‌شدا ڕاپۆرتی جودا جودا بڵاوبوبۆوە دەربارەی ئه‌وەی كه‌وا بارودۆخی ته‌ندروستی زۆر خراپه‌، به‌ڵام جێگیرە.

XS
SM
MD
LG