Accessibility links

باری ته‌‌نگه‌‌تاوی له‌‌سه‌‌رانسه‌‌ری عیراق راگه‌‌یاندرا، جگه له هه‌‌رێمی كوردستان  - 2004-11-07


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك مالی وه‌‌زیری دارایی عیراق، عادل عه‌‌بدولمه‌‌هدی، یه‌‌كێك له پاسه‌‌وانه‌‌كانی كوژراوه.

ئه‌‌م هێرشه‌‌ ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه روویدا، كاتێكی كورت دوای ئه‌‌وه‌‌ی حكومه‌‌تی كاتی باری ته‌‌نگه‌‌تاوی له سه‌‌رانسه‌‌ری ووڵات راگه‌‌یاند، جگه له هه‌‌رێمی كوردی له باكوور.

هاوكات، ده‌‌سه‌‌لاتداران له رۆژئاوای عیراق ده‌‌لێن خراپكاران هێرشیان كرده سه‌‌ر بنگه‌‌كانی پۆلیس له هه‌‌ردوو شارۆچكه ی حه‌‌دیسه و حه‌‌قلانیه و به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه بیست و یه‌‌ك پۆلیسیان كوشت.

شایه‌‌نی باسه رۆژی شه ممه زیاتر له‌‌سی پۆلیس و سیڤیل له رومادی كوژران. هه‌‌روه‌‌ها دانیشتوانی شاری فه‌‌للوجه ده‌‌ڵێن ده‌‌مێكی زوو ئه‌‌مرۆ یه‌‌كشه‌‌ممه شه‌‌رو لێكدان له كه‌‌ناری ئه‌‌و شاره روویدا. به درێژایی شه‌‌وی رابردووش فرۆكه‌‌كانی ئه‌‌مریكی هێرشیان كرده سه‌‌ر بنگه‌‌كانی خراپكاران له‌‌و شاره.

XS
SM
MD
LG