سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا تۆنی بلێر داوا له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه دژی شه‌ڕی عێراق بون ده‌كات كه یه‌ك بگرن و كۆتایی به جیاوازیه‌كانیان بهێنن كه ئێستا سه‌رۆك بوش جارێكی تر هه‌ڵبژاردراوه‌ته‌وه. به‌ڕێز بلێر له گفتوگۆیه‌كدا له‌له‌نده‌ن گوتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دران، خه‌ڵكی ئه‌مریكا بڕیاری خۆی دا وپیستوه هه‌موو جیهان گوێ له په‌یامه‌كان بگرێ. سه‌رۆك وه‌زیارنی به‌ڕیتانیا گوتی ئیتر ده‌بێت ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا له حاڵه‌تی گوێ نه‌دان بێنه ده‌ره‌وه.