گروپی خێرخوازی پزیشكانی بێ سنور له عێراق دەكشێنه‌وە و دەڵێن به‌هۆی به‌رزبونه‌وەی ڕادەی توند و تیژی فڕاندنه‌وە ئه‌و بڕیارەیان داوە.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له كاتێكدا هات كه ڕێكخراوی CARE چاوەڕێی هه‌واڵه دەربارەی چارەنوسی خانم مارگه‌ریت حه‌سه‌نی به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوەكه‌یان له عێراق.
فڕێنه‌رە نه ناسراوەكانی هه‌ڕەشه‌ی ئه‌وەیان كردووە له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا كه‌وا خانم حه‌سه‌ن دەدەنه دەست گروپێكی تیرۆرستی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاویی ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ربازە به‌ریتانیه‌كان له عێراق نه‌كشێنه‌وە.
له هه‌مان كاتدا سه‌ربازە عێراقیه‌كان و ئه‌مه‌ریكیه‌كان له هێرشی ئاسمانی و سه‌ر زەوی دژ به یاخیبوان له شارەكانی ڕوومادی و فه‌للوجه‌ی خۆرئاوای به‌غدا به‌ردەوامن.
شیكه‌رەوان دەڵێن پێشبینی دەكرێت له ڕۆژانی داهاتودا به ته‌واوەتی یاخیبوان له ناو ببرێن به تایبه‌تی دوای ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆتایی پێهات.
له لایه‌كی ترەوە، پۆلیسی عێراقی دەڵێت له ئه‌نجام ته‌قینه‌وەی ئۆتۆمبیلێك له دەرەوەی دەزگا حكومییه‌كانی ناوچه‌ی دوجه‌یل له باشوری به‌غدا سێ عێراقی كوژراوە و ژمارەیه‌كی تریش بریندار بوون.