هێزەكانی ئه‌مه‌ریكا دوو هێرشی ئاسمانیان كردۆته سه‌ر نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵداوە گومانلێكراوەكانی شاری فه‌للوجه له عێراق.
قسه‌كه‌رێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌م هێرشانه‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه شوێنه زانراوەكانی یاخیبوانی له باكوری ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شارەكه‌ی گرتبۆوە كه نزیكه‌ی 50 كم له خۆرئاوای به‌غداوە دوورە. هه‌روەها شایه‌تحاڵه‌كانی ڕووداوەكه دەڵێن گه‌لێ ناوچه‌ی فه‌للوجه به توندی بۆمباران كراوە.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوا به دوای خۆ ئامادەبوونه‌كانی سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان هات بۆ ئه‌وەی په‌لاماری یاخیبوانی شارەكه بدەن پێش ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌ك له عێراق دەست پێبكات.
هاوكات كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن ئۆتۆمبیلێك له شاری ئه‌سكه‌ندەرییه ته‌قیوەته‌وە كه نزیكه‌ی 50 كم له باشوری به‌غداوە دوورە، ڕاپۆرته سه‌رەتاییه‌كان دەیانگوت ژمارەیه‌ك قوربانیش له‌و ڕووداوە كه‌وتۆته‌وە، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتریان ڕوون نه‌كردۆته‌وە.