Accessibility links

فڕێنه‌ران له‌ ئه‌فغانستان دوا مۆڵه‌تی دانراویان بۆ كوشتنی سێ بارمته‌ی بیانی درێژ كردۆته‌وە - 2004-11-03


فڕێنه‌رانی سێ كارمه‌ندی هه‌ڵبژاردنی بیانی له ئه‌فغانستان پلانی هه‌ڕەشه‌كانیان بۆ كوشتنی ئه‌و بارمتانه‌ دواخستووە له‌ كاتێكدا كه‌ دانوساندن به‌ردەوامه‌.

فڕێنه‌ران له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتیان ئه‌وان دوا مۆڵه‌تی دانراوی دوانزدەی نیوەڕۆیان درێژ كردۆته‌وە و تاوەكو ئێوارە دەوەستن پێش ئه‌وەی بڕیاری كوشتنی ئه‌و بارمتانه‌ بدەن.

ئه‌م گروپه‌ش كه‌ ئه‌م كاری فڕاندنه‌یان به‌جێهێناوە داخوازی كشانه‌وەی هه‌موو كارمه‌ندانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیان له‌‌ ئه‌فغانستان و زیندانی گوانتانامۆ به‌ی سه‌ر به‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كوبا كردووە.

قسه‌كه‌رێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا مه‌یجه‌ر سكۆت نێڵسن له‌ ئه‌فغانستان گوتویه‌تی له‌به‌ر هۆی ئاسایش ناتوانێت باس له‌ هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی ئه‌و بارمتانه‌ بكرێت. ژەنه‌ڕاڵ نێڵسۆن دەڵێت بارودۆخه‌كه‌ ئێستا زۆر ناسكه‌و نه‌ته‌وەیه‌كگرووەكان و حكومه‌تی ئه‌فغانستان و هاوپه‌یمانان و هێزی یاریدەدەری ئاسایشی نیشتمانی هه‌موو پێكه‌وە كاردەكه‌ن تاوەكو بگه‌نه‌ چارەسه‌رێكی ئاشتیانه‌.

جێی باسه‌، هه‌ر سێ بارمته‌ له‌ درەنگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا و له‌ ئۆتۆمبیلێكی سه‌ر به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكاندا بوون كاتێك به‌ زەبری چه‌ك فڕێندراون.

XS
SM
MD
LG