له پاش ماوەیه‌كی زۆر له داخستنی بنكه‌كانی دەنگدان، بۆ جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ری ئه‌وەی هه‌یه ڕاگه‌یاندنی دوا ئاكامی هه‌ڵبژاردن چه‌ند سه‌عاتێك یان چه‌ند رۆژێكی مابێت. ئه‌مجارەیان سه‌رنج خراوەته سه‌ر وولایه‌تی ئۆهایۆ. به‌م شێوەیه بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2004 تاوەكو ئێستا براوەیه‌كی ئاشكرا نیه.
له ساڵی 2000 دا، فلۆریدا ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیاریكرد و ئه‌مجارەیان وا دەردەكه‌وێت وولایه‌تی ئۆهایۆ بێت. تاوەكو ئێستا له سه‌دا 90 ی دەنگه‌كانی وولایه‌تی ئۆهایۆ ژمێراوە و سه‌رۆك بوش له پێشه‌وەیه. له‌وانه‌شه ئۆهایۆ كۆی دەنگی وولایه‌ته‌كان یاخود ئیلیكتۆراڵ ڤۆتی پێویست بۆ بوش به‌دەست بهێنێت تاوەكو سه‌رۆك سه‌ركه‌وتن ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام كامپه‌ینی كێری هێشتا ڕازی نه‌بووە به‌وەی ئۆهایۆ به دەسته‌وە بدات و دەڵێت هێشتا سه‌دەها هه‌زار دەنگ هه‌یه كه دەبێت هه‌موویان بژمێرێن و هه‌ندێكیان باڵۆتی ناوچه‌یین و وەستاوەته سه‌ر ئه‌وەی ناو نوسكردنی ئه‌و به‌شدار بوانه له پێشتر بسه‌لمێنرێت تاوەكو دەنگه‌كانیان بژمێرێت.