ملیتانه‌كانی ئه‌فغانی كه سێ كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان به بارمه‌ته‌گرتبوو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه داخوازه‌كه‌یان ئاسانتر بكه‌نه‌ته‌وه كه داوایان كردبوو چالاكی گێرانی نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان و سه‌ربازانی بیانی ئه‌فغانستانی به‌جێ بهێڵن.
ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌ر ڕێك كه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌فغانی دوولایانه ده‌بێت و ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه ئه‌و گروپه جۆار و جۆرانه هه‌وڵی ووت‌وێژی به‌ردانی بارمه‌ته‌كان ده‌ده‌ن.
ئه‌و گروپه ملیتانه‌ی كه به‌خۆیان ده‌ڵێن ( له‌شكه‌ری موسڵمان) هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی بارمه‌ته‌كانیان دابوو ئه‌گه‌ڕێت داخوازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان و به‌ردانی زیندانییانی بیانی تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجام نه‌درێ.
له رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌وان گوتیان دوامه‌وڵه‌ت درێژ ده‌كه‌نه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن گه‌ش بینن به‌وه‌ی كه بارمه‌ته‌كان ئازاد ده‌كرێن به‌بێی هیچ زیانێك.
ئه‌و بارمه‌تانه‌ش خه‌ڵكی باكووری ئێرله‌ندا و فلپین و سربیان و ئه‌وان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ڕفێندران.
و ئه‌وان له ئه‌فغانستان بوون بۆ یارمه‌تی دانی پێك هێنانی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆكایه‌تی كه له 9 ی مانگی 10 ئه‌نجام درا.