پۆلیس له پاكستان ده‌ڵێن بۆمبێكی به‌هێز نزیك به نیشته‌جێیه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت له باشووری ڕۆژئاوای شاری كویته ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س بریندار بوون.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین وه‌زیری سه‌ره‌كی هه‌رێمی به‌لوجستان جام محه‌مه‌د یوسف بریندار بووه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه كه ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و ئاواییه‌ی شكاند و هه‌ندێك له بیناكانیش تێك شكاند.
تا ئێستاش كه‌س به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌یه نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستان گومانیان هه‌یه كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كانی به‌لوجستانه‌وه ئه‌نجام درابێ كه داوای مافی سیاسی و ئابووری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها كۆنترۆلی زیاتری گازی ناوچه‌كه.