Accessibility links

دوو ئوتومبێلی جیاجیا له عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و به‌لایه‌نی كه‌م بووه به‌هۆی كوشتنی 8 كه‌س - 2004-11-02


ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئوتومبێلی جیاجیا له عێراقدا به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژراون و به‌ده‌یان كه‌سی تر بریندار بوون. یه‌كه‌م هێرشیان له‌ به‌غدا بوو كه 6 كه‌سی تری كوژرا و چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بوون له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌‌تی په‌روه‌رده. دووه‌م هێرشیش ئارمانج بوو بۆ پاسه‌وانانی نیشتیمانی عێراق له موسلی باكووری عێراق. دوو پاسه‌وان كوژران و چه‌ندین كه‌سی تریش بریندار بوون. و هه‌روه‌ها له كه‌ركوكی باكووری عێراق خراپكاران بۆرییه‌كی نه‌وتیان ته‌قاندۆته‌وه. و له‌لایه‌كی تره‌وه تا ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و چواركه‌سه نادیاره كه له عێراق له‌لایه‌ن ملیتانه‌كانه‌وه ڕفێنرابوون كه یه‌كێكیان ئه‌مریكییه.

XS
SM
MD
LG