له ڕۆژێك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ڕاوەرگرتنه گشتیه‌كان نیشانی دەدەن كه‌وا سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی جۆن كێری له سه‌رانسه‌ری ووڵات و له ولایه‌ته گرنگ و سه‌رەكیه‌كانیشدا ئاكامه‌كان نیشانی دەدەن كه‌وا هێشتا خاڵه‌كانی نێوانیان زۆر له یه‌كترەوە نزیكه.
شیكه‌رەوان دەڵێن ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كه له به‌ربژارەكان نزیكه‌ی 270 دەنگی نوێنه‌رانی وولایه‌ته‌كانیان پێویسته بۆ ئه‌وەی بچنه كۆشكی سپی و ببێته سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وەش، هه‌ردوو كاندید سه‌ردانی هه‌ندێ له وولایه‌ته گرنگه‌كان دەكه‌ن.
كاندیدی كۆمارییه‌كان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وولایه‌ته‌كانی په‌نسلڤانیا و ئۆهایۆی كردووە و سیناتۆر كیریش له فلۆریدا بۆ ئامادەبوان قسه‌ی كردووە و به‌رەو ویسكانسۆن ڕۆیشتوون.
هه‌ردوولا به‌و په‌ڕی توانایانه‌وە هه‌وڵی ڕاكێشانی دەنگ به لای خۆیان دەكه‌ن و باس له پلانه‌كانیان دەربارەی عێراق و ئابوری و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان و شه‌ڕی تیرۆرزم دەكه‌ن.
هه‌ردوو كاندید هه‌وڵی ناونوس كردنی ملیۆنه‌ها كه‌سی نوێیان داوە بۆ ئه‌وەی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ بكه‌ن تاوەكو دەرفه‌تی زیاتریان هه‌بێت بۆ ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كان ببه‌نه‌وە.
به پێی ڕاپۆرته نوێیه‌كانیش له مانگی سێی ڕابوردووەوە بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كان نزیكه‌ی 600 ملیۆن دۆلار بۆ پروپاگه‌ندەی سیاسی خه‌رج كراوە كاتێك كه ئاشكرا بوو به‌ڕێز كێری كاندیدی دیموكراته‌كان دەبێت.
له زوویه‌كی به‌یانی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌دا، شوێنی سندوقی دەنگدانه‌كان دەكرێنه‌وە و پێشبینی دەكرێت له پاش ماوەیه‌كی كورتی 12 ی نیوەشه‌ودا ئه‌نجامه‌كان بڵاودەكرێته‌وە.