سه‌رۆك وه‌زیری عیراق ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌ڵێت كاتێكی زۆر كه‌م ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌للوجه به‌رێگایه‌كی ئاشتیانه. سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكی خۆیان ئاماده كردوه بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ره‌كی بۆ سه‌ر شاری فه‌للوجه، كه‌وا باوه‌ر ده‌كرێت چه‌ند هه‌زار چه‌كداری خۆجێیی و بیانی خۆیان تێدا حه‌شار دابێت. به‌رێز عه‌لاوی هه‌روه‌ها ووتی ده‌سه‌لاتداران سه‌دو شه‌ست و حه‌وت خراپكاری عه‌ره‌بی نا عیراقیان گرتووه و دادگایی ده‌كرێن و ووتیشی چوار هاوكاری نزیكی رێبه‌ری تیرۆرستی ئه‌بو موسعب ئه‌لزه‌رقاوی كوژراون. هاوكات، وا راگه‌یاندراوه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون و هه‌شت كه‌سی تریش بریندار بوون له ئه‌نجامی شه‌ر و لێكدانی نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكی و خراپكاران له شاری رومادی.