له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا هه‌شت ما‌رینزی ئه‌مریكی كوژران و نۆی تریش بریندار بوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له عیراق، كه فه‌للوجه‌ی بنگه‌ی به هێزی خراپكاران ده‌كه‌وێته ئه‌و پارێزگایه. چۆنیه‌تی كوژران یان بریندار بوونی مارینزه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه. هێزه‌كانی ئه‌مریكی هێرشه‌كانیان له دژی بنگه‌كانی خراپكاران له ناو و ده‌وروبه‌ری فه للوجه زیاتر كردووه. سه‌رۆك وه‌زیری عیراقی ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاندوه كه ئه‌و هێز به‌كارده‌هێنێت بۆ له ناوبردنی خراپكاران و تیرۆرستانی بیانی له‌و شاره ئه‌گه‌ر ووتوێژه‌كانی حكومه‌ت سه‌ری نه‌گرت. هاوكات له به‌غدا، پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له ده‌ره‌وه‌ی نوسینگه‌ی كه‌نالی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه حه‌فت كه‌س كوژراون و شازده كه سی تریش بریندار بوون.