یه‌كێتی ئه‌وروپا خولێكی تری ووتوێژەكان له‌گه‌ڵ ئێران له هه‌فته‌ی داهاتودا ساز دەكات به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ قایل كردنی ئێران به ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی زاخكردنی یۆرانیۆم و خۆ دورخستنه‌وە له ئه‌گه‌ری دانانی سزای ئابوری له‌سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە.
ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیش له 25 مانگی یانزدەی داهاتودا ووتوێژ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ووزەی ناوەكی ئێران دەكات و دیپلۆماتان دەڵێن دەبێت تاران تاوەكو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر پاپه‌ندبوون به داواكارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه بدات.