حكومه‌تی كاتی عێراقی داوا له دانیشتوانی فه‌للوجه دەكات تیرۆرستان له شارەكه‌یان بكه‌نه دەرەوە تاوەكو خۆیان له هه‌موو جۆرە هێرش و په‌لاماردانێك ڕزگار بكه‌ن.
سه‌رۆك وەزیر ئه‌یاد عه‌للاوی داوا له خه‌ڵكی فه‌للوجه دەكات سوود له دوا مۆڵه‌تی چارەسه‌ركردنی ئاشتی بۆ چارەسه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و شارە وەربگرن به‌وەی میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوی له شارەكه‌یان بكه‌نه دەرەوە. باوەڕیش دەكرێت میلیشیاكانی زەرقاوی له دایك بووی ئوردون له شاری فه‌للوجه خۆی حه‌شار دابێت.
هێرشه ئاسمانیه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا بۆمبارانی كۆمه‌لێك خانوبه‌رەیان كردووە كه باوەڕدەكرێت شوێنی حه‌شارگه‌ی میلیشیاكان بووبێت و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژرا.
له لایه‌كی ترەوە له شاری تكریت، كاربه‌دەستانی عێراقی دەڵێن ئه‌وان گومانیان هه‌یه له‌وەی ته‌رمی ئه‌و پیاوە ئاسیاویه‌ی كه له‌و شارە دۆخراوەته‌وە هی ئه‌و بارمته ژاپۆنیه بێت كه ته‌مه‌نی 24 ساڵه و ناوی شۆسی كۆدایه و فڕێنه‌رانی داوایان له تۆكیۆ كردووە سه‌ربازەكانیان له عێراق بكشێنه‌وە. دوا مۆڵه‌تی دانراویش بۆ كشانه‌وەی سه‌ربازەكانیان به سه‌رچووە تاوەكو ئه‌و بارمته‌یه‌ی ووڵاته‌كه‌یان ئازاد بكرێت، به‌ڵام ژاپۆن هه‌ر به‌ردەوامه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ئازادكردنی ئه‌و بارمته‌یه.
جێی باسه، ژاپۆن نزیكه‌ی زیاتر له 500 سه‌ربازی ناشه‌ڕكه‌ری له عێراق هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی كاری ئاوەدانكردنه‌وە و پرۆژەی مرۆیی له باشوری به‌غدا كار دەكه‌ن.