Accessibility links

زانست: زانایان بۆیان دەركه‌وتووە كه‌وا گۆی زەمین واڵا و كات ڕادەكێشێت و به‌ دەوروبه‌ری خۆیدا دەیسوڕێنێته‌وە - 2004-10-27


تیمێكێ تویژینه‌وەی نێونه‌ته‌وەیی له‌ بواری واڵایی و گه‌ردوندا یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی ئه‌وەیان دۆزیوەته‌وە كه‌وا گۆی زەمین واڵا و كات ڕادەكێشێت و به‌ دەوروبه‌ری خۆیدا دەیسوڕێنێته‌وە.

ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ لایه‌ن زانای فیزیاوی ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین خراوەته‌ ڕوو كاتێك له‌ ساڵی 1916 دا هه‌موو جیهانی حه‌پاساند به‌و دۆزینه‌وەیه‌ی كه‌ گوایا ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ له‌ دەوری زەویدا كات و بۆشایی ئاسمان له‌گه‌ڵ خۆیاندا دەبه‌ن و به‌ دەوری زەویدا دەیسوڕێننه‌وە.

زانای فیزیاوی مایكڵ سالامۆن ی سه‌ر به‌ ئاژانسی ناسای واڵای ووڵاته‌ یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكا هه‌روەكو سوڕانی كه‌وچكێك به‌ ناو شوشه‌یه‌كی هه‌نگوینی وەسف كرد.

به‌ڵام هێشتا چاودێری زانایان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ردەوامه‌ و توێژینه‌وەی له‌سه‌ر دەكه‌‌ن.

XS
SM
MD
LG