یه‌ك هه‌فته به‌ر له‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوە دەچێت، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه هه‌ردوو كاندید سه‌رۆك بوش و ڕەكه‌به‌رەكه‌ی سیناتۆر جۆن كێری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنیان له وولایه‌تی ویسكانس به‌ڕێوە برد.
به‌رێز بوش بۆ یاریدەرەكانی له شاری ئۆنالاسكا له وولایه‌تی ویسكانسن له‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری و چاودێری ته‌ندروستی و ئاسایشی نیشتمانی دوا.
هه‌روەها تۆمه‌ته‌كانی له به‌رامبه‌ر سیناتۆر كێری دووپات كردەوە كه ڕاڕایه سه‌بارەت به بۆچونه‌كانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق و شه‌ڕی تیرۆردا. بڕیار واشه، سه‌رۆك بوش له درەنگانێكی ئه‌مرۆدا سه‌ردانی وولایه‌تی ئایه‌وا بدات.
به هه‌مان شێوە سیناتۆر كێری له ویسكانسن هه‌مان ئه‌و ویلایه‌ته‌ی ئه‌لگۆری دیموكرات سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2000 به دەستهێنا.
سیناتۆر كیری دووبارە ڕەخنه‌ی له سه‌رۆك بوش گرتووە به‌وەی كه دان به هه‌ڵه گه‌ورەكانی له عێراقدا نانێت و باس له دیار نه‌مانی بڕی 350 ته‌ن كه‌رەسته‌ی ته‌قینه‌وەی له پاش داگیر كردنه‌كه دەكات. هه‌روەها به نیازە سه‌ردانی ولایه‌تی نیڤادا و نیو مه‌كسیكۆ دەكات.