یاسادانه‌رە توندڕەوەكانی ئێران به‌رنوسی بڕیارێكیان خسته به‌ردەم په‌رله‌مان كه به گوێرەی حكومه‌ت ناچار دەكات زاخ كردنی یۆرانیۆم دەست پێدەكاته‌وە و هه‌روەها كۆتایی به پشكنینی دام و دەزگا ناوەكیه‌كانی ووڵات بهێنێت كه له لایه‌ن پشكنه‌رانی نێونه‌ته‌وەیی ئه‌نجام ئه‌درێن.
ئاژانسی میدیای ئێران دەڵێت قانون دانه‌ران به نیازن له ماوەی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا مشت و مڕ له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه بكه‌ن.
جێی سه‌رنجه، ئه‌م هه‌نگاوەش به دوای ڕۆژێك له ڕاگه‌یاندنی حه‌سه‌ن ڕووحانی دانوساندەری باڵای حكومه‌تی ئێران‌دا هاتووە كه گوتوبوی حكومه‌ت به نیازە سبه‌ی چوارشه‌ممه وەڵامی پێشنیازێكی ئه‌وروپی بۆ حكومه‌تی تاران بداته‌وە كه به گوێرەی ئه‌و پێشنیازە یارمه‌تی ئابورییان له بری دەست هه‌ڵگرتن له چالاكیه‌كانی زاخكردنی یۆئرانیۆم بۆ دابین دەكات.
شایانی باسه، دانوساندەرە ئه‌وروپیه‌كان ئێرانیان ئاگادار كردبوو كه پێویسته به زووترین كات زاخكردنی یۆئرانیۆم ڕابگرێت به‌ر له‌وەی كۆبوونه‌وەكانی 25 ی مانگی یانزدەی داهاتووی ئاژانسی ووزەی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وەیی به‌ڕێوە بچێت.