سه‌رۆك وەزیری حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی عێراق دەڵێت كه‌م ته‌رخه‌می له لایه‌ن ژمارەیه‌ك له هێزەكانی فرە لایه‌نی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكاوە كراوە سه‌بارەت به كۆمه‌ڵ كوژییه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه كه تیایدا 49 گاردی نیشتمانی عێراقی نوێ و شۆفێرە سیڤیڵیه‌كه‌یان له‌سه‌ر دەستی لایه‌نگرانی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزەرقاوییه‌وە گیانیان له دەستدا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ئه‌یاد عه‌للاوی به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه وەزارەتی به‌رگری له‌و ڕووداوەی خۆرهه‌ڵاتی عێراق دەكۆڵێته‌وە. هه‌رچه‌ندێكه تا ئێستا له‌شكری ئه‌مه‌ریكایی هیچ وەڵامێكی ڕاسته‌وخۆی تێبینیه‌كانی ئه‌یاد عه‌للاوی نه‌داوەته‌وە.
هاوكات له‌شكری ئه‌مه‌ریكا كوشتنی یاریدەدەرێكی زەرقاوی ڕاگه‌یاند كه له ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌ی گێرەشێوێنه‌كانی شاری فه‌للوجه گیانی له دەستدابوو.
له شاری به‌عقوبه‌ش، به‌هۆی ته‌قینه‌وەی بۆمبێك كارمه‌ندێكی پۆلیس كوژرا و حه‌وت كه‌سی تریش بریندار بوون.
له باكوری ئه‌و شارەش، چه‌كدارێكی نه ناسراو ته‌قه‌ی له نیعمه‌ت ساڵحی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارەكه كرد و له ئاكامدا گیانی له دەستدا.