وەزیری دەرەوەی عێراقی به‌ڕێز هوشیار زێباری له ماوەیه‌ك له‌مه‌وبه‌ردا، باسی له دڵناڕەحه‌تی و ناڕەزایی عێراقیه‌كان كرد به‌رامبه‌ر به كه‌می ناردنی ژمارەی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كه بڕیارە چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی یه‌كی داهاتووی عێراق دەكه‌ن.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانیش، به‌ڕیز كۆفی ئه‌نان گوتی له ئایندەیه‌كی نزیكدا ژمارەیه‌كی زیاتری كارمه‌ندانیان دەنێرنه عێراق.
ئایا به ناردنی ژمارەیه‌كی زیاتری كارمه‌ندانی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان سه‌ركه‌وتن و ڕەوایی هه‌ڵبژاردنه‌كان مسۆگه‌ر دەبێت؟ ئه‌مه بابه‌تی سه‌رەكی ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجارەی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتۆن بوو. میوانداری به‌رنامه، هاوكار دەخیل شه‌ممۆ و میوانی به‌رنامه‌ش، به‌ڕێز د. فوئاد حوسه‌ین - شارەزا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌كه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌رەوەی ئه‌م لاپه‌ڕەیه بكه.