سه‌رۆكی نوێی سۆمال داوای له یه‌كێتی ئه‌فریقا كردووه كه بیست هه‌زار ئاشتی پارێز بنێرێته وولاته‌كه‌ی بۆ بێچه‌كردنی چه‌كداران له وولاته‌كه‌ی. ووته‌بێژێكی یه‌كێتی ئه‌فریقی ووتی سه‌رۆك عه‌بدولاهی یوسف ئه‌حمه‌د ئه‌م داوایه‌ی له به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌فریقی كردووه له ماوه‌ی كۆبونه‌وه یه‌ك له ئه‌دیس ئه‌بابای پایته‌ختی ئه‌سیوپیا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، خافیێر سۆلانا، ووتی ئه‌و یه‌كێتیه ئاماده‌یه یارمه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه ی سۆمال بكات. جێگه‌ی باسه به‌رێز یوسف له‌م مانگه‌دا و دوای دوو سالی ووتوێژكردن له‌لایه‌ن رێبه‌رانی گروپه سۆمالیه‌كان به سه‌رۆكی ئه‌و وولاته هه لبژێردرا. له كاتی رێوره‌سمی سوێند خواردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌رێز یوسف داوای كرد كه ئاشتی پارێزانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وولاته‌كه‌ی بنێردرێن.