Accessibility links

له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له بنگه‌‌یه‌‌كی ئه‌‌مریكی_عیراقی به لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه هه‌‌شت كه‌‌س كوژران - 2004-10-23


له ئه‌‌نجامی ته‌‌قینه‌‌وه‌‌ی ئۆتۆمبیلێك له بنگه‌‌یه‌‌كی ئه‌‌مریكی_عیراقی له رۆژئاوای عیراق به‌‌لایه‌‌نی كه‌‌مه‌‌وه هه‌‌شت كه‌‌س كوژران و به‌‌ ده‌‌یان كه‌‌سی تریش برینداربوون. ته‌‌قینه‌‌وه كه له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی بنگه‌‌یه‌‌ك له رۆژئاوای به‌‌غدا روویدا كه له لایه‌‌ن هێزه‌‌كانی ئه‌‌مریكی و عیراقی به هاوبه‌‌شی به‌‌كارده‌‌هێنرێت. له لایه‌‌كی تره‌‌وه چوار پاسه‌‌وانانی نیشتیمانی عیراقی كوژران و شه‌‌شی تر بریندار بوون له‌‌و كاته‌‌ی كه هێرشبه‌‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌‌كه‌‌ی ته‌‌قانده‌‌وه له نزیك خالێكی پشكنین له ده‌‌ره‌‌وه‌‌ی شاری سامه‌‌را، كه ده‌‌كه‌‌وێته باكووری به‌‌غدا. ده‌‌مێكی زووتر، خراپكاران بۆمبێكی كه‌‌نار شه‌‌قامیان له‌‌سه‌‌ر رێگای فرۆكه‌‌خانه‌‌ی نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی به‌‌غدا ته‌‌قانده‌‌وه و شه‌‌ش سه‌‌ربازی ئه‌‌مریكی له‌‌م هێرشه‌‌دا بریندار بوون. هاوكات، له‌‌شكری ئه‌‌مریكی رایگه‌‌یاند كه‌‌وا ئه‌‌وان ئه‌‌ندامێكی بالای تۆری چه‌‌كداری ئه‌‌بو موسعب ئه‌‌لزه‌‌رقاوی گرتووه.

XS
SM
MD
LG