كۆماندی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی دەڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری موسڵی باكوری عێراق به‌هۆی ته‌قینه‌وەی دوو بۆمب له نزیك كاروانێكی له‌شكرییه‌وە پێنج سه‌رباز بریندار بووە.
له موسڵ، دانیشتوان دەڵێن هێزەكانی حكومه‌تی عێراقی هێرشیان كردۆته سه‌ر مزگه‌وتێك به مه‌ستی گه‌ڕان به شوێن یاخیبوان و چه‌كداراندا له كاتێكدا سه‌ربازە ئه‌مه‌ریكیه‌كان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ دابوو.
كۆماندی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌شی به درۆ خسته‌وە كه گوایا مه‌لایه‌كی موسوڵمانی سوننی به ناوی عه‌بدولعه‌تار عه‌بدولجه‌بار یان له ماوەی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا دەستگیر كردووە.