ئاژانسی ئاوەرەكانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان داوای له ووڵاتانی پیشه‌سازی كردووە كه فشار نه‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و عێراقیانه‌ی داوای په‌نابه‌ری سیاسی دەكه‌ن و فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وەیان بۆ ووڵاته‌كه‌یان پێبدرێت چونكه ئه‌م ووڵاتی سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاسته هێشتا هه‌ر پارێزراو نیه و ئاسایش تیایدا نه‌چه‌سپێنراوە.
قسه‌كه‌ری كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارە و په‌ناهه‌ندە روپه‌رت كۆڵڤایڵ ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتویه‌تی هه‌ندێ له ووڵاتابت وەك دانیمارك و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا داوایان له په‌نابه‌رە عێراقیه‌كان كردووە بگه‌ڕێنه‌وە ووڵاته‌كه‌یان و له هه‌ندێ له حاڵه‌ته‌كانیشدا یارمه‌تی دارایی دەدرێته ئه‌و كه‌سانه‌ی دەیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وە.
به‌ڕێز كۆڵڤایڵ به دەنگی ئه‌مریكای گوت زانینی سه‌رجه‌می ئه‌و عێراقیانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاوارەن زۆر گرانه. عێراقیه‌كانیش له ماوەی دوو ساڵی ڕابوردودا له 75 ووڵاتی پیشه‌سازیدا داوای په‌نابه‌ری سیاسیان كردووە و هێشتاش به هه‌زارەها ئاوارەی عێراقی له ئێران دەژیت.